ڕاستەوخۆ

سوپای ئێران: 20 هەزار دۆلار خەڵات بۆ کوشتن یان دیلگرتنی هەر سەربازێکی ئەمریکی تەرخان دەکەین

reset font size increase font size

گوتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند، هەر کەسێک لە وڵاتانی ناوچەکەدا سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت و تەرمەکەی ڕادەست بکات یان بە دیل بیگرێت، بڕی ٢٠ هەزار دۆلار وەک خەڵات پێشکەش دەکرێت.

محەمەد ئەکرەمی‌نیا، لە لێدوانەکەیدا جەختی لەسەر پێگەی تایبەتی ژنان کردەوە و ئاماژەی بەوە دا که ئەگەر ژنێکی ئێرانی یان ناوچەکە هەڵسا بە کوشتن یان بەدیلگرتنی سەربازێکی ئەمریکی، ئەوا بڕی خەڵاتەکەی دوو هێندە دەبێت و دەگاتە ٤٠ هەزار دۆلار.

ئەم هەڕەشە و لێدوانە توندانەی سوپای ئێران لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان تاران و واشنتندا گەیشتووەتە لوتکە و بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی ئێران بەردەوام هەڕەشەی توند دەکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.