سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی هەرێمی کوردستانی، بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان راگەیاند و پێشوازی له راپۆرتی لیژنهكهی پهرلهمانی توركیا كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له راگهیهنراوێكدا، پێشوازیی لە راپۆرتی لێژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا کرد و دهڵێ، ئەمە بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروست دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری.
ئاماژەی بەوەشکردووه، پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، جەخت لە پشتگیریکردن و هاوکاریی بۆ هەر هەنگاوێک دەکەین، کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت، هیواشی خواستووە، بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن و پەرلەمانی تورکیا هەنگاوی دیکە هەڵبگرێت.