ڕاستەوخۆ

سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی کورددا لە ئێران سەپێنرا و مانگی ڕابردووش 70 کەس دەستبەسەرکراون

reset font size increase font size

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاوڵاتییەکی کوریدا سەپاند، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی ڕێکخراوێکی مافخوراو، تەنها لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم 70 هاوڵاتیی کورد لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتەکەدا دەستبەسەرکراون.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی شاری شیروان لە خۆراسانی باکوور بە ناوی "هادی عەباسیان" (38 ساڵ) سەپێنراوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ناوبراو لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا لەژێر ئەشکەنجەدا بووە و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بە فەرمی ڕانەگەیەندراون.

لە لایەکی ترەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردن بەڕێوەچووە و تێیدا دوو هاوڵاتی، لەوانەش وەرزشوانێک لە شاری دێولان بە ناوی "یەدوڵڵا مەتاعی" و هاوڵاتیიەکی دیکە لە شاری بۆکان بە ناوی "سیاوەش فەیزوڵڵاهی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

ئامارەکان دەخەنە ڕوو کە تەنها لە مانگی ڕابردوودا، لە ئەنجامی گوشار و هەڵمەتەکانی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیدا، لانیکەم 70 هاوڵاتیی کورد دەستبەسەرکراون و سزای لەسێدارەدانیش بەسەر پێنج هاوڵاتیی دیکەدا جێبەجێ کراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.