ڕاستەوخۆ

سبەینێ 400 دیلی دیكه‌ی ڕۆژاڤا ئازاد دەکرێن

reset font size increase font size

سیامەند عەفرینی، جێگری فەرماندەی گشتیی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سبەینێ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، قۆناغێکی دیکەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان جێبەجێ دەکرێت و تێیدا 400 دیل ئازاد دەکرێن.

جێگری فەرماندەی گشتیی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە ده‌شڵێت، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی و پێشوازی لە دیلەکان، کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆی سبەینێ له‌ حەسەکە بەڕێوەدەچێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، لەگەڵ پێشوازیکردن لەو 400 دیلە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر بنەمای پڕەنسیپە مرۆییەکان و بۆ نیشاندانی نیازپاکی، قۆناغێکی نوێی ئازادکردنی دیله‌كانی حكومه‌تی كاتیی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نن.

هه‌ر به‌ بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگە و خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی 29ـی کانوونی دووەم و وەک هەوڵێکی بەردەوام بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئەمنی لە ناوچەکەدا دێت.

سیامەند عەفرین لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەم هەنگاوە نیشاندەری پابەندبوونی ڕاستەقینەیانە بە ڕێککەوتنەکە و بەڵێنیش بە هاوڵاتییان دەدەن کە کەمتەرخەمی نەکەن لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم دیلەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.