تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و واشنتن، و چوارچێوەی لێکتێگەیشتنە نوێیەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و ئیدارەی ئەمریکا تاووتوێ دەکرێن.
سەردانەکەی تۆم باراک بۆ هەولێر لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر لە بەغدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و چەندین دۆسیەی گرنگی تایبەت بە پەرەپێدانی کەرتی وزە، کارەبا و پرسی داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکانی خستبووە بەرباس.