سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەشێک لەو جوتیارانەی گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکە کردووە، چەکی شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکات کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن، چونکە دەست بەدابەشکردنی بەشێکی دیکەی چەکی شایستە داراییەکان دەکرێت
دەشڵێت، دابەشکردنی چەکەکە ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە ژمارەی پسوڵەکەیان (بیتاقە) تاوەکو ژمارە 840.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوجوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە ڕادەست کراوە خۆی ئامادەبێت یان کەسی ئامادەبوو وەکالەتی بۆ کرابێتەوە لە لایەن جوتیارەکەوە.