ڕاستەوخۆ

زانکۆی ئیلام بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 دەکاتەوە

reset font size increase font size

ڕۆژی دووشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، زانکۆی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاند کە بۆ ساڵی خوێندنی نوێ، پشک و کورسیی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی دابین دەکات و لە قۆناغی یەکەمدا ٢٥ خوێندکار لە ئاستی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرێت.

بە مابوونی ئەم هەنگاوە، زانکۆی ایلام دەبێتە دووەم زانکۆی فەرمی و دەوڵەتی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەم بەشە ئەکادیمییە پێشکەش دەکات؛ پێشتر تەنها زانکۆی کوردستان لە سنە ئەم بەشەی هەبوو کە لە ساڵی ٢٠١٤وە (کە پێشنیازەکەی بۆ ساڵی ٢٠٠٠ دەگەڕێتەوە) دەست بە وەرگرتنی خوێندکار کردبوو و ئێستاش هەوڵ بۆ افتتاحکردنی قۆناغی ماجستێر لەو زانکۆیە دەدرێت.

کردنەوەی ئەم بەشە زانستییە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوو و لەلایەن چالاکوانان و نووسەرانەوە بە هەنگاوێکی مێژوویی و گرنگ بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی لە ناوچەکەدا وەسف کرا.

جێی باسە زانکۆی ئیلام یەکێکە لە زانکۆ گرنگەکانی ناوچەکە، کە خاوەنی ٨٣ بەشی ئەکادیمییە لە ئاستەکانی بەکالۆریۆس، ماجستێر و دکتۆرا، زیاتر لە ٧ هەزار خوێندکار تێیدا دەخوێنن و لە پلەی سییەمی ڕیزبەندیی زانکۆکانی ئێراندا دێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.