ڕاستەوخۆ

 دەم پارتی: هێرش بۆ سەر قوتابخانەکان بەشێوەکی تاکەکەسی ئەنجام نەدراون

reset font size increase font size

دەم پارتی ڕایگەیاند، هێرشەکانی دۆینێ و ئەمڕۆ بۆ سەر قوتابخانەکان زەنگی ئاگادارکەرەوەن و حکومەت بەپرسیاری سەرەکییە. دەم پارتی پێیوایە، ئەم هێرشانە بەشێوەیەکی تاکەکەسی ئەنجام نەدراون و دەرئەنجامی قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەیە.

دەم پارتی، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هێرشەکانی ئەمڕۆ و دوێنێی سەر دوو قوتابخانە لە ڕحا و مەڕەش بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، توندوتیژی تەنها لەڕێگەی کردەوەیەکی تاکەکەسی ئەنجام نادرێت و ئەم هێرشانە دەریدەخەن، کۆمەڵگەی تورکیا بەهۆی بەردەوامیی قەیرانەکان بەرەو داڕمان هەنگاوی ناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەروەردەیەک کە نەتوانێت منداڵەکان لە توندوتیژی بپارێزێت، قبوڵکراو نیە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئەم هێرشانە، داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشییان کردووە. جەختیش دەکاتەوە، پێویستە ڕاستی و دروستی هەر دوو ڕووداوەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.

دوێنێ هێرشێکی چەکداریی لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی شارۆچکەی سیڤەرەکی سەر بە پارێزگای ڕحا ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا 16 خوێندکار بریندار بوون. هاوکات ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاوشێوەدا، هێرشێکی دیکەی چەکداریی کرایە سەر قوتابخانەیەک لە شاری مەڕەش، لە ئەنجامدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش برینداربوون. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.