دادوەری گشتیی ئیمارات ڕایگەیاند کە ڕووداوەکەی هەفتەی پێشووی فڕۆکە ئیماراتییەکە، کردەیێکی تیرۆریستی بووە و تێیدا کەسێک هەوڵی داوە کۆنتڕۆڵی فڕۆکەکە بگرێتە دەست، بەڵام هەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە لە کاتی فڕیندا هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەوانی سەرەکی و هەوڵیدا فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە. لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە وردەکان بۆ ئاشکراکردنی تەواوی هۆکار و لایەنەکانی پشت ئەم ڕووداوە بەردەوامن.
پێشتر تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردبوو کە ئەو کەسەی وەک یاریدەدەری فڕۆکەوان لە گەشتەکەی فلای دوبەیدا کاری کردووە، پێشتر بەهۆی توندڕەوییەوە لە خولی ڕاهێنانی فڕۆکەوانی لە عومان دەرکرابوو.