وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوە نیشتیمانییەکانی پۆلی نۆی بڵاوکردەوە، لە 14ـی مانگی داهاتوو دەست پێدەکات و پێش پشووی جەژن تەواو دەبێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، ڕاپەرین و زاخۆ کردووە و تێیدا خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی ڕاگەیاندوە.
بە گوێرەی خشتەکە، تاقیکردنەوەکان لە 14 تاوەکو 25 مانگی داهاتوو بەردەوامدەبن و لە ئەگەری بوونی پشووش، تاقیکردنەوەکە دەکەوێتە ڕۆژی دواتر.
