ڕاستەوخۆ

دادگایەکی ئەڵمانیا سزای زیندانیی بەسەر ژن و مێردێکی عێراقیدا سەپاند بە تۆمەتی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی

reset font size increase font size

دوای زیاتر لە ساڵێک لە بەڕێوەچوونی دادگاییکردنێکی چڕ، دادگای باڵای هەرێمی میونشن لە ئەڵمانیا، سزای زیندانیی بەسەر ژن و مێردێکی بەڕەگەز عێراقیدا سەپاند، ئەوەش دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەکانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی داعش، کۆیلایەتی، دەستدرێژیی سێسی و ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید دژی دوو کچی کوردی ئێزدی.

دادگاکە سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر مێردەکەدا سەپاند و ژنەکەشی بە 9 ساڵ و نیو زیندانییکردن سزادا. بەپێی بڕیاری دادگا، حوکمەکە دوای ئەوە هاتووە کە بە بەڵگەوە سەلمێندراوە ئەو ژن و مێردە لە کاتی دەسەڵاتی داعشدا لە عێراق، دوو کچی کوردی ئێزدییان وەک کۆیلە کڕیوە، چەوساندوویاننەتەوە و مێردەکەش کە پێشتر لە شاری میونشن کاری سەرتاشیی کردووە و لەوێ توندڕەو بووە، دەستدرێژیی سێسی کردووەتە سەر ئەو منداڵانە.

نوێنەری داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەڵمانیا لە کاتی خوێندنەوەی سکاڵاکەدا بە توندی ئیدانەی ڕەفتاری ئەو تۆمەتبارانەی کرد و ڕایگەیاند: "ئەو توندوتیژییە دڕندەیەی ئەنجامدراوە هێندە لە مرۆڤایەتییەوە دوورە، بە تەواوی نادروست و ناهەموار دەردەکەوێت." جەختیشی کردەوە کە هەموو ئەو کارانە لە پێناو ئامانجی سەرەکیی داعشدا بووە کە قڕکردن و لەناوبردنی ئایینی ئێزدییەکان بووە.

لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەدا، هاوسەرە تەمەن 30 ساڵانەکە لە دوا گوتەی خۆیدا داوای لێبوردنی کرد و گوتی "داوای لێبوردن دەکەم و پەشیمانم"، لە کاتێکدا مێردەکەی ئامادە نەبوو هیچ قسەیەک لەبەردەم دادوەردا بکات.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.