ئەوەی لە سلێمانی بوبێت، بێگومان دەزانێ حەوزە وشکەکە چییە، یەکێک لە قەرەباڵغترین گوزەرەکانی ناوبازاڕی سلێمانی و ناوەندێکی بازرگانیی گەورەی شارەکەیە.
هاوکارم ئاکۆ ئەمین ڕاپۆرتێکی لەسەر مێژووی دروستکردنی حەوزەکە و هەروەها ناوە سەرنجڕاکێشەکەشی کردووە، بۆچی پێیانوتووە حەوزە وشکەکە؟
کێ دروستی کردووە و ئێستا شوێنەکە چی لێهاتووە، ئاکۆ بۆتان ئەگێڕێتەوە.