ڕاستەوخۆ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی پێنج پڕۆژەی ستراتیژیی ئاو دەدات

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران، ڕەزامەندیی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی پێنج پڕۆژەی ستراتیژیی ئاو درا و سەرجەم ئامادەکارییە ئەندازیاری و کارگێڕییەکانیش بۆ دەستبەجێجێکردنیان کۆتاییان پێ هات.

ئەم پاکێجە خزمەتگوزارییە پڕۆژەکانی دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ دانیشتووانی سۆران، خەبات، کەلار و کۆیە لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ پڕۆژەیەکی تایبەت بە فراوانکردنی تۆڕی ئاوی قەندیل-پیرمام-شەقڵاوە، کە بە تەواوبوونیان دۆخی ئاو لەو دەڤەرانەدا بە تەواوی سەقامگیر دەبێت و ژێرخانێکی بەهێز بۆ چەندین دەیە فەراهەم دەکات.

سەرەڕای ئاستەنگە دارایییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ سەرجەم دیزاین و لێکۆڵینەوە پێویستەکانی بە ڕێژەی سەدا سەد تەواو کردووە تاوەکو لەگەڵ فەراهەمبوونی شایستە دارایییەکاندا، پڕۆژەکان بە کردار بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم ناوچانە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، کەمبارانی و فراوانبوونی خێرای دانیشتووانەوە لە وەرزی هاویندا ڕووبەڕووی گوشاری کەمئاوی دەبوونەوە، و جێبەجیکردنی ئەم پڕۆژانەش پابەندبوونی پتەوی حکومەت بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو دەسەلمێنێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.