حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه ئێران به زیاتر له 90 موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه، ئێران زیاتر له 90 موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئاراسته‌ی بنكه و ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری كۆیه كردووه.
حزبی دیموكرات ده‌شڵێت، نوێترین هێرشی ئێران، شه‌وی ڕابردوو بووه، كه له كاتژمێر 8:00 هێرشی كردووهتهسر كه‌مپێكی نیشته‌جێبوون، كه ژن و منداڵ و كه‌سوكاری ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی تێدابوون.
باسی له‌وه‌ش كردووه، هێرشه‌كان زیانێكی زۆریان به كه‌مپ و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون گه‌یاندووه.