ڕاستەوخۆ

توێژینەوەیەک؛ تەنیا 18.4%ـی خێزانەکان لە ماڵەوە بە کوردی قسە دەکەن

reset font size increase font size

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانی، زمانی کوردی لە باکووری کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و لاوازدا تێدەپەڕێت و مەترسیی لەسەرە؛ بە شێوەیەک کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە بواری نووسین و دامودەزگاکان دوور دەکەوێتەوە و تەنیا وەک زمانێکی زارەکی ماوەتەوە.

ئامار و لێکۆڵینەوەکانی نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٦ نیشانی دەدەن کە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت. هەرچەندە قسەکردن بە کوردی لەنێوان بەساڵاچوواندا هێشتا ڕێژەیەکی بەرزی هەیە، بەڵام نەوەی نوێ و ئەوانەی تەمەنیان کەمە، کەمتر زمانەکە بەکاردەهێنن، بە جۆرێک ڕێژەی ئەو خێزانانەی کە لە ماڵەوە بە کوردی قسە دەکەن تەنیا 18.4%ـە.

شارەزایان هۆشداری دەدەن کە سەرڕای هەبوونی خواستی بەهێز لەناو خەڵکدا بۆ پاراستنی زمانەکەیان، بەڵام بەبێ خوێندنی فەرمی، نەهێشتنی ترسی جیاکاری و بەکارنەهێنانی زمانی کوردی لە بوارەکانی یاسا، میدیا و کارگێڕیدا، پرۆسەی تواندنەوەی زمان لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ساڵی داهاتوودا زیانی زۆر گەورە و گۆڕانکاریی نەرێنیی قووڵ بەسەر کۆمەڵگەی کوردیدا دەهێنێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان