دوای رووخانی کانی خەڵوز لە شارۆچکەی سۆما لە پارێزگای مانیسای روژئاوای تورکیا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٥ کرێکار، دادوەرێکی گشتیی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٩ کەس دەرکرد.
بەپێی میدیا فەرمییەکانی تورکیا، رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە رووی داوە و تیمەکانی رزگارکردن توانیویانە تەرمی ٣ لە کرێکارە گیانلەدەستدراوەکان لە رۆژی هەینیدا دەربهێنن. ئەپڵەرسڵان بەیرەکتار، وەزیری انرژی و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی ئەو کرێکارانەی لە کانییەکەدا بوون ٧ کەس بوون، و دوو کەسیان بە زیندویی رزگار کراون.
دوای رووداوەکە، بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتیی دادوەری گشتیی لە سۆما، لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەلایەن سێ دادوەرەوە دەست پێ کرد و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانی کۆمپانیاکە بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و پەیوەندییان بە کارەساتەکەوە دەرکرا. ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی جەندرمە ٩ گوملێکراویان، لەوانەش بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کانییەکەیان، دەستگیر کردووە.
وەزیری انرژی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پرسینەوە و خەمگینیی خۆی بۆ رووداوەکە دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ ئەو کرێکارە خواست کە هێشتا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری کانزا و نەوت تیمێکی پسپۆڕی بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە راسپاردووە.
تەرمی دوو لە قوربانییەکان دوای تەواوبوونی پشکنینی دادپزیشکی لە شاری ئزمیر رادەستی کەسوکاریان کرانەوە، و پرۆسەی پشکنینی تەرمی قوربانییەکانی تریش بەڕێوە دەچێت.