ڕاستەوخۆ

بەغداد بڕە پارەیەک دەداتە کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی هێرشە سەربازییەکانی سەر عێراق و هەرێم

reset font size increase font size

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بڕە پارەیەک وەک شایستە بۆ کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی هێرشە سەربازییەکانی ئەم  دواییەی سەر عێراق و هەرێمی کوردستانیش تەرخان بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی نیسانی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، دواتر لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەکەی ئاماژەی بەوەکرد، بڕە پارەیەک بە مەبەستی خەرجکردنی وەک شایستەی دارایی بۆ کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی سەر خاکی عێراق و بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشەوە تەرخان دەکرێت.  

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دەسەڵاتی تەواوەتی دراوەتە کۆمپانیای''سۆمۆ'' بۆ ئەوەی هەموو ڕێگەکان بەکاربهێنێت بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی ئامادەی کڕینی بڕی زیاتری نەوتی خاون لە عێراق.  

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، چاودێری وردی کارەکانی حکومەت و شەفافیەت لە خەرجییەکاندا دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.