ڕاستەوخۆ

بانکی ناوەندیی عێراق نرخێکی نوێ بۆ دۆلار دیاریکرد؛ نرخی فرۆشتنی کاش بە 1,520 دینار ڕاگەیەندرا

reset font size increase font size

بانکی ناوەندیی عێراق، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانیدا بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیریی ئابووری و دارایی، ڕێکار و نرخێکی نوێی بۆ ئاوگۆڕی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ڕاگەیاند کە لەمڕۆوە، چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2026، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی میکانیزمی نوێ، بانکەکە دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1,500 دینار دەكڕێت، هەروەها نرخی فرۆشتنی بۆ بانکەکان بە 1,510 دینار و نرخی فرۆشتنی کاش بە هاووڵاتییان و لەڕێگەی بانک و دامەزراوە مالییەکانەوە بە 1,520 دینار دیاریکراوە.

بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دڵنیایی داوە بە هاووڵاتییان و کەرتی ئابووری کە یەدەگی بیانیی وڵات لە دۆخێکی بەهێز و بەردەوامدایە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕ. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنییە دەرەتانی نوێ بۆ خزمه‌تكردنی ئابووریی نیشتمانی دەڕەخسێنێت.

بە گوتەی بانکی ناوەندی، ئەم هەنگاوە ئامانج لێی پشتگیریکردنی بەرهەمی خۆماڵی، وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی کارە، بەتایبەت لە ڕێگەی پەرەپێدانی کارگەکان و پڕۆژە بچووک و ناونجییەکانەوە. ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات کە حکومەتی فیدراڵی بڕیاریدا پێداچوونەوە بە نرخی فەرمیی ئاڵوگۆڕدا بکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.