ڕاستەوخۆ

ئەمجەد ئەمینی لە ساڵیادی کۆچی دوایی ژینادا: ناوت سنووری ماڵە بچووکەکەمانی تێپەڕاند

reset font size increase font size

بە بۆنەی تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر گیانبەختکردنی ژینا ئەمینیدا، ئەمجەد ئەمینیی باوکی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای تێپەڕبوونی کات، ئازارەکان و غیابی کچەکەیان بۆ ساتێکیش کاڵ نەبووەتەوە و هێشتا وەک ڕۆژی یەکەم یادەوەرییەکانیان لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە "کچێکمان هەبوو، ئەوانیش کچەکەیان لێ وەرگرتین، بەڵام خۆشەویستیی مرۆڤەکان هەزاران منداڵی دیکەی هێناوەتە ناو خێزانەکەمانەوە"، و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هاودەنگی و خۆشەویستییە مەزنەی لەنێو خەڵکدا دروست بووە، هەرگیز لەبیر ناکەن.

ئەمجەد ئەمینی ئەوەشی خستە ڕوو که بۆ دایک و باوکێک کات مانای جیاوازی هەیە و هەندێک ئازار هەرگیز لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا کەم نابنەوە، تەنها مرۆڤ فێری ئەوە دەبێت چۆن لەناو خۆیدا هەڵیانبگرێت، لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی: "جینا، کچەکەم، ناوت و یادەوەریت تا دوا هەناسەمان لەگەڵمان دەبێت".

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.