عەلی نیکزاد، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانى ئێران ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی 12 خاڵی بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ئامادەکراوە و بەهۆیەوە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی ئیسرائیل بە تەواوی قەدەغە دەکرێت .
گوتوشیەتى، ئەم هەنگاوەمان هاوشێوەی پرۆسەى بە نیشتمانیکردنی پیشەسازی نەوتە.
دەشڵێت، بەپێی ئەم پڕۆژە نوێیە، تێپەڕبوونی کەشتییەکانی ئیسرائیل بە تەواوی قەدەغە دەکرێت و کەشتیی وڵاتانی نەیاری ئێرانیش تەنها بە مەرجی پێدانی قەرەبووی زیانەکانی جەنگ مۆڵەتی تێپەڕبوونیان پێدەدرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، سەرجەم کەشتییەکان دەبێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەت ناوی کەنداوی فارس بەکاربهێنن.