ڕاستەوخۆ

ئیمارات: هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان پێشێلکاریی زەقی سەروەریی عێراقن

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییەی سەر هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی کۆماری عێراق و هەرێمی کوردستانن.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژی هەینی، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەوڵەتی ئیمارات هاوسۆزیی تەواوی خۆی بۆ عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و پاڵپشتیی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە ببێتە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکە.

ئەم هەڵوێستەی ئیمارات لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە چەندین هێرش کراونەتە سەر سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٨ درۆن لە ئاسمانی پارێزگای هەولێر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان