ڕاستەوخۆ

ئوستورالیا هاووڵاتیانی خۆی لە ریزەکانی داعش وەرناگرێتەوە

reset font size increase font size

ئوستورالیا گێرانەوەی هاوڵاتیانی خۆی له‌ ناو کەمپەکانی داعش لە سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵ راگرت.

تۆنی بێرک، وەزیری ناوخۆی ئوستورالیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لەسەر پێشنیاز و رێنمانی دەزگای ئاسایش گێرانەوەی 34 هاووڵاتی وڵاته‌كه‌مان لەناو کەمپی رۆژ لە حەسەکە، کە ژن و منداڵن راگرتووه‌، چونکە هیچ مەرجێکی یاساییان تێدا نەبوو.

لەبارەی گێرانەوەی هاوسەر و منداڵانی ئەندامانی داعش، ئەتۆنی ئەلبانیس، سەرۆکوەزیرانی ئوستورالیا گوتی، ئێمە هیچ هاوکارییەکی ئەو ژن و منداڵانە ناکەین بۆ گەڕانەوەیان، چونکە ئەوان خۆیان بڕیاری خۆیان داوە و چوونەتە ناو ئەو بیروباوەڕە دڕندانەیە، خۆشیان دەبێت بەرپرسیارێتییەکە هەڵبگرن.

زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیانیان له‌ ریزه‌كانی داعشدان، له‌ ئێستادا زۆربه‌یان خۆیان و هاوسه‌ر و منداڵیان ده‌ستبه‌سه‌رن، زۆربه‌ی وڵاتانیش ره‌تیانكردوه‌ته‌وه‌ هاووڵاتیه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.