بڕیاره ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ی 250 زیندانیی دیکەی كوردی ڕۆژاڤا له زیندانه‌كانی حكومه‌تی كاتیی سوریا ئازاد بكرێن.
په‌یامنێری نوچه تیڤی له ڕۆژاڤای كوردستان گواستییەوە، بڕیار له ئازادكردنی ئه‌و زیندانییانه دراوه و كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده ده‌كرێنه‌وه و ده‌چنه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان.
نورەدین عیسا، پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و دەڵێت، ئه‌مڕۆ هەینیی بڕیاری ئازادكردنی ئه‌و 250 زیندانییه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 7ـی ئایاری 2026، کە له باڵه‌خانه‌ی دادی شاره‌كه ڕوویدا، به‌هۆی نه‌بوونی زمانی كوردی له‌سه‌ر تابلۆی باڵه‌خانه‌كه، پارێزگاری حه‌سه‌كه گوتی، ئاڵۆزییه‌كان كۆتاییان هاتووه و له‌مه‌ودوا له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه كوردن، زمانی كوردی له‌سه‌ر تابلۆكان زیاد ده‌كرێت.











