ڕاستەوخۆ

ئاوارەکانی زرگانی ڕۆژاڤای کوردستان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

reset font size increase font size

بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، ئاوارەکانی شارۆچکەی "زرگانی" ڕۆژاڤای کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ شارۆچکە و گوندەکانی خۆیان. ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، بەشێکی زۆر خانووەکانیان ڕووخێنراوە و ناوچەکەش مینڕێژ کراوە.

ئەحمەد نعێمی، جێگری هاوسەرۆکایەتیی شارۆچکەی زرگان ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕەوە 50% بۆ 60%ـی باڵەخانەکانی زرگان خاپوور کراون دەشڵێت، 82 گوند سەر بە شارۆچکەی زرگانن، کە 55 گوندیان لە ژێر دەسەڵاتی مەجلیسی شارۆچکەکەدان و 27 گوندی دیکەشیان لەژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دان.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەجلیسی شارۆچکەی زرگان بەرپرسیارێتی ئەمنیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی لەئەستۆ گرتووە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەهەماهەنگیی دان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان.

باسی لەوەشکردووە، دەستییان بەهەڵمەتی پاککردنەوەی مینەکانی ناوچەکە کردووە، بەڵام هێشتا مەترسییەکان لەسەر ژیانی خەڵکی ناوچەکە بەردەوامە.

ئەحمەد نعێمی ئەوەشی گوتووە، وەک مەجلیسی زرگان لەهەوڵدان کێشەکانی خزمەتگوزاریی شارۆچکەکە چارەسەر بکەن و دەشڵێت، بەهۆی نەبوونی ئارامیی و ئاسایش خەڵکی گوندەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و ئەمەش گرفتێکی سەرەکییە لەبەردەمییان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.