ڕاستەوخۆ

ئامەدسپۆر لە یارییەکی دۆستانەدا سەرکەوتنی بەسەر زاخۆدا بەدەستهێنا

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزە نوێیەکە و لە یارییەکی دۆستانەدا لە شاری بوردور، یانەی ئامەدسپۆر ڕووبەڕووی یانەی زاخۆی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لێ بردەوە.

یارییەکە کە لە شاری ئیسپارتا بەڕێوەچوو، نیوەی یەکەمی بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام لە نیوەی دووەمدا دیا سابا توانی گۆڵی بردنەوە و سەرکەوتن بۆ یانەی سەوز و سوورپۆش تۆمار بکات.

لە بەرامبەردا، یانەی زاخۆ هەلێکی زێڕینی لە دەست دا دوای ئەوەی نەیتوانی لێدانێکی سزای (پەنەلتی) بۆ بەرژەوەندی خۆی بەگۆڵ بقۆزێتەوە.

بە دەرەنجامی ئەم یارییە، ئامەدسپۆر دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی لە ماوەی کەمپەکەیدا تۆمار کرد، چونکە ڕۆژێک پێش ئێستاش توانی بووی لە یارییەکی تری دوستانەدا یانەی دهۆک بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام شکست پێبهێنێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.