دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماری ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکانی مانگی تەممووزی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سەرتاسەری وڵاتدا ٢٣١ تۆمەتبار لە دۆسیەی جیاوازدا دەستگیر کراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵدا هێزەکانیان لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراقدا ئۆپراسیۆن ئەنجام داوە و توانیویانە ٣٠ تۆمەتباری داواکراو بە مادەی ٤ی تیرۆر دەستگیر بکەن.
هەروەها لە ئامارەکەدا هاتووە کە لە هەمان ماوەدا ٦٢ بازرگانی مادەی هۆشبەر و ١٣٩ تۆمەتباری سەرانەوەرگرتن، هەڕەشەکردن و تاوانە جیاوازەکان دەستگیر کراون.
دەزگاکە جەختیشی کردەوە کە مەفرەزەکانیان بەردەوام دەبن لە کێوماڵکردن و جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی وڵات.