ڕاستەوخۆ

کارەساتی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا؛ ژمارەی گیانلەدەستدان 5 هەزار کەسی تێپەڕاند

reset font size increase font size

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو دوو بوومەلەرزە بەهێزەی مانگی ڕابردوو ڤەنزوێلایان هەژاند، بۆ ٥ هەزار و ١١٩ کەس بەرزبووەوە و زیاتر لە ١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندارن؛

هاوکات هۆشداری لە بەردەوامیی مەترسیی داڕمانی بیناکان دەدرێت.

خۆرخی ڕۆدریگێز، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ڤەنزوێلا، ئەمڕۆ (١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکان ٥٠ کەسی دیکە زیادی کردووە و بەمەش کۆی گشتیی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٥ هەزار و ١١٩ کەس، لە کاتێکدا ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.

 ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای بوومەلەرزە سەرەکییەکان، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٣٥٠ پاشکۆبوومەلەرزە (Aftershock) لە ناوچەکەدا تۆمارکراون، ئەمەش مەترسیی لەسەر ئەو بینایانە دروستکردووە کە پێشتر زیانیان بەرکەوتووە و پێویستە هاوڵاتیان لەوپەڕی وریاییدابن.

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی جیۆلۆجیی ئەمریکی (USGS)، کارەساتەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕوویدا، کاتێک دوو بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک بە گوڕی ٧.٢ و ٧.٥ پلە بەپێوەری ڕێختەر و بە جیاوازیی تەنیا ٣٩ چرکە وڵاتەکەیان هەژاند.

 ئەم کارەساتە سروشتییە زیانێکی دارایی یەکجار گەورەی بە ژێرخانی ڤەنزوێلا گەیاندووە؛ بە جۆرێک بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) لە ٢٦ی حوزەیراندا ڕایگەیاند کە تێچووی زیانە فیزیکییە ڕاستەوخۆکان بە لانی کەم ٦.٧ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

 لە کاتێکدا کە ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری لەژێر داروپەردەکاندا بەردەوامن، بەرپرسان نیگەرانن لەوەی ژمارەی قوربانیان هێشتا ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.