ڕاستەوخۆ

پۆلیسی هەولێر: خورشید هەرکی و براکەی بە تۆمەتی کوشتنی پێشمەرگەیەک و ئاژاوەگێڕی دەستگیرکران

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ 5ـی تەمموزی 2026، بە فەرمانی دادگا هەردوو تۆمەتبار "خورشید لەتیف" و "حەیدەر لەتیف" لە قەزای خەبات دەستگیرکران.

بەگوێرەی بەیاننامەی پۆلیس، ناوبراوان تۆمەتبارن بە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و هاووڵاتییەک، سووتاندنی کەلوپەلی سەربازی، تێکدانی سەقامگیری و رێگری لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان. 

پۆلیسی هەولێر جەختیکردەوە، تۆمەتباران لە دادگا سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن و دڵنیایی دا بە هاووڵاتییان کە ئاسایش و سەروەریی یاسا پارێزراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.