به‌هۆی داخستنی رێگەی گونده‌كه‌یان بۆ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی، دانیشتووانی گوندی داره‌مان لە سنووری کەرکوک، رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك – هه‌ولێرییان داخست.
دانیشتووانی ئه‌و گونده وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر سوپای عێراق، كه رێگای سه‌ره‌كی گونده‌كه‌یانی داخستبوو گردبوونه‌وه و رێگه‌ی سه‌ره‌كیی هاتوچۆی كه‌ركوك – هه‌ولێریان داخست.
ئه‌و گوندنشینانه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، رێگای گەیشتنیان بە رێگای سەرەكی لێداخراوە، بۆیە بە ئاگركردنەوە لەسەر رێگەكە و تایە سوتاندن رێگاكەیان بە كاتی داخست.
باسیان له‌وه‌شكرد، سوپا به بیانووی قیرتاونه‌كردن و هێنانی كه‌لوپه‌لی نایاساییه‌وه له رێگه‌ی گونده‌كه‌یانه‌وه په‌نای بۆ داخستیان بردووه، به‌ڵام سوپا ده‌توانێت له بری داخستنی رێگه به وردی چاودێری بكات.