پارێزگاری نوێی حه‌سه‌كه ده‌ستبه‌كاربوو، دڵنیاییش ده‌دات كه ئاسایش و ئارامیی و خزمه‌تگوزاریی هاوڵاتیان له پێشینه‌ی كاره‌كانی ده‌بێت.
نوره‌دین عیسا دوای ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك پارێزگاری نوێی حه‌سه‌كه‌ی رۆژاڤای كوردستان، له‌بینای پارێزگا پێشوازیكرد له شاندێكی ریش سپی و سه‌رۆك هۆزه كورد و عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه و مه‌حمود خه‌لیل عه‌لی، فه‌رمانده‌ی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگاكه.
له‌و دیداره‌دا پارێزگاری نوێی حه‌سه‌كه ته‌ئكیدی كرده‌وه ئاسایش و ئارامی پارێزگاكه و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیی و یه‌كده‌نگیی هاوڵاتیان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، له پێشینه‌ی كاره‌كانی ده‌بێت.
وتیشی: كارده‌كه‌م به بێ جیاوزایی و پارێزگاری هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی سنوری پارێزگای حه‌سه‌كه ده‌بم، داواش له خوا ده‌كه‌م سه‌ركه‌وتوومان بكات له ئه‌رك و كاره‌كانماندا.
ریش سپی و سه‌رۆك هۆزه كورد و عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ش جگه له پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له‌كاره‌كانیدا و پشتیوانی‌یان بۆ ئه‌ركه‌كانی دووپاتكرده‌وه.