ڕوسیا ئامادەیی بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ڕاگرتنی شەڕ لە ئێران دەردەبڕێت و ڤلادیمێر پوتنیش دەڵێت، دەبێت گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتاییانپێبێت.
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئامادەی گرتنەبەری هەر ڕێگەیەکن پەیوەست بێت بە ڕاگرتنی شەڕ لە ئێران، دانوستان و گفتوگۆش تاکە ڕێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئێران و ناوچەکە و لێکەوتەکانی پێکدادان.
لە بەشێکی پەیامەکەیدا کە دوای لێدوانەکانی دوێنێی ترەمپ بڵاوكراوهتهوه کۆشکی كرملن، ئاماژەی بەوەداوە، بڕیارە ڤیلادیمێر پوتن لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسڕ گفتوگۆ بکات.