ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنی نێرگس محەمەدی دەکات

reset font size increase font size

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی نێرگس محەمەدی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ده‌كات.

ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ته‌ندروستیی نێرگس محه‌مه‌دی خراپه‌ و پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ته‌واوی زیندانیانی زیندانی زه‌نجان، له‌ مه‌ترسیدان و ڕۆژانه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران ژیانیانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، نێرگس به‌ ناڕه‌وا و به‌ تۆمه‌تی بێبنه‌ما و به‌هۆی چالاكییه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه‌ زیندانیی كراوه‌.

نێرگز کەریم محەمەدی، چالاكوانێكی مافه‌كانی مرۆڤه‌ له‌ ئێران و جێگری سەرۆکی ناوەندی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤە.

ساڵی 2023 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ڕابردووشدا چه‌ندین جار ده‌ستگیر كراوه‌ وه‌، ڕۆژی 8ـی شوباتی ئه‌مساڵ، به‌ تۆمه‌تی "گردبوونەوە و پیلانگێڕیی بۆ ئەنجامدانی تاوان" سزای شەش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.