ڕاستەوخۆ

پارتی دیموکراتی کوردستان داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات

reset font size increase font size

مەکۆیی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و کێشەکان لەوێ یەکلایی بکرێنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە دەرەوەی پەرلەمان "بێ ئاکام" بوون.

" هەوڵە بێ ئاکامەکان"
مەکۆیی سیاسی پارتی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەر لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان، هەوڵیانداوە لەڕێگەی گفتوگۆ، سەردان و پێشکەشکردنی سیناریۆی جیاوازەوە "چەقبەستوویی سیاسی" هەرێم تێپەڕێنن. بەڵام، بە گوتەی ئەوان، "وەڵامێکی ئەرێنی لە لایەنەکانەوە نەبینراوە."

مەترسییەکانی دۆخەکە
پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا و نەگەیشتن بە چارەسەر، "جگە لە زیان گەیاندن بە هەرێم و دەستکەوتەکانمان، بۆ هیچ لایەک سوودی تێدا نابینرێت."

 هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم دۆخە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانی لە ئەستۆی هەمووان دەخات.


بانگەواز بۆ لایەنەکان
لە پەیامێکی رووندا بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، پارتی داوا دەکات کاتێک گفتوگۆکان لە دەرەوەی پەرلەمان بێ ئاکام بوون، هەمووان پێکەوە پەرلەمان کارا بکەنەوە.
پارتی جەخت دەکاتەوە کە پێویستە پەرلەمانتاران لەناو هۆڵەکەدا بەرپرسیار بن لە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرهەمدار بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو، تاوەکو لە کۆتاییدا هەموو لایەک پابەندی ئەو رێگاچارەسەرە بین کە پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لەسەر دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.