نه‌وه‌ی نوێ، به‌نده‌كانی ڕێككهوتنهكهیانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی په‌سه‌ندكرد، كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا له نێوان هه‌ردوولا واژۆ بكرێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی جوڵانەوەی نه‌وه‌ی نوێ، ئەنجومەنی سیاسی حزبه‌كه بە سەرپەرشتیی ڕێبوار ئەوڕەحمان، جێگری سەرۆکی جوڵانەوەکە کۆبووەوە و بڕیاردرا بە بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق، هەروەها بەندەکانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد ڕهزامەندی درا لەسەر واژۆکردنی لە داهاتوویەکی نزیکدا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، خاڵەکانی ناو ڕێککەوتنەکە گرنگن بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک و به هیوان لە ئایندەیەکی نزیکدا واژۆ بکرێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق و وەرگرتنی وەزارەتێک لەلایەن نەوەی نوێوە کرا، بەکۆی دەنگیش کاندیدی پۆستی ئەو وەزارەتەی بەغداد دیاری‌کرا، کە بڕیارە نەوەی نوێ وەریبگرێت.
نوچە تیڤی زانیوویەتی، سروە عەبدالواحید، بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە وزارییە کاندید کراوە.