شاندێکی عەفرین سەردانی پارێزگاری حەلەب دهکەن و داوادهكهن ئەو عەرەبانەی لە دوای ساڵی 2018وە هێندراونەتەوە شارەکە، بگەڕێندرێنەوە شوێنەکانی خۆیان.
دوای رێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی كاتی سوریا، بڕیاربوو ئاوارەکانی عەفرین و دەوروبەری بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام زۆرینەیان نەگەڕاونەتەوە، چونکە خانووەکانیان لەلایەن عەرەبی هاوردەوە داگیرکراوە، بڕیارە شاندێک لە رۆشنبیران و چالاکانی عەفرین بۆ ئەم مەبەستە بچنە حەلەب و لەگەڵ پارێزگاردا کۆببنەوە.
بەرپرسێکی کورد لە عەفرین ئەمڕۆ یەکشەممە به میدیای پارتی وتووه، عەرەبی هاوردەی دێرەزوور لە خانووی کوردەکان لە عەفرین جێگیرکراون و ئامادەنین چۆڵی بکەن، سەدان خانووی گەورە و ڤێلای گرانبەهایان داگیرکردووه و بە فشاری حکومەت نەبێ چۆڵی ناکەن.
دەشڵێ، عەفرین گەورە و پڕ خێر و بەرەکەتە، عەرەبەکانی دێرەزوور نایانەوێت ئەوە خێر و بەرەکەتە بە ئاسانی لەدەست بدەن و بگەڕێنەوە دەشتاییەکانی خۆیان.
رۆژی 29 مانگی یهكی ئهمساڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا رێککەوتن و لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.