ڕاستەوخۆ

دژی گرانیی کارەبا ڕێکخراوەکانی سلێمانی یاداشتێکیان دایە داواکاری گشتی

reset font size increase font size

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا، شۆڕش ئەمین ئەندامی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان لە سلێمانی رایگەیاند، دژی پڕۆژەی ڕووناکی نین، بەڵام نرخەکان گرانە و پێویستە بخرێتە خزمەتی خەڵکەوە.

باسی لەوەش کرد، یاداشتێکیان پیشکەش بە داواکاری گشتی کردووە، چونکە ئەو پسوڵەیەی لە پرۆژەی ڕووناکی بۆ هاوڵاتیان دێتەوە، زۆر ناڕوونە و بڕێکی زۆر پارە هەژمارکراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێویستە 30 ڕۆژ جارێک پسووڵە بۆ هاوڵاتییان بێتەوە نەک دوای 45 ڕۆژ، چونکە ئەمە ڕێنجەکەی بەرزدەکاتەوە و پارەی زیاتر دێتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت لە هەموو ماڵێکدا پێوەرێک هەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بزانن چەندیان بەکارهێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.