ڕاستەوخۆ

حکومەتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە بەندەری جیهانەوە بۆ سووریا دەگۆڕێت

reset font size increase font size

حکومەتی فیدراڵیی عێراق هەنگاوە فەرمییەکانی بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک دەستپێکردووە و بڕیارە لەبری بەندەری جیهانی تورکی، خاکی سووریا و بەندەری بانیاس بەکاربهێنێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نووچە تیڤی ئاشکرای کردووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا گرێبەستی فەرمیی ئەم پڕۆژەیە واژۆ دەکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی ستراتیژیی بەغدا بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی دۆسیەی نەوتی کەرکووک و دەرهێنانی بە یەکجاری لەژێر کاریگەری و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەم بڕیارەی بەغدا دوای ئەوە دێت کە هێڵی بۆریی نەوتی کەرکووک - سووریا (بانیاس) بۆ ماوەی ٤١ ساڵە بەهۆی بارودۆخی سیاسی و شەڕەکانەوە بە تەواوی لەکارکەوتووە.

ئەم هێڵە مێژووییە لە ساڵی ١٩٥٢ لەسەر دەستی کۆمپانیا ئینگلیزەکان دروستکراوە و درێژییەکەی زیاتر لە ٨٠٠ کیلۆمەترە. هێڵەکە توانای گواستنەوە و هەناردەکردنی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە، کاراکردنەوەشی گۆڕانکاریی گەورە لە نەخشەی وزەی ناوچەکە و داهاتی هەرێمی کوردستان و عێراقدا دروست دەکات.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.