ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی فەتوای هەرێم: وەرگرتنی موچە بەر لە چوونە سەر هەژمار بە "ڕیبا" دادەنرێت

reset font size increase font size

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان، فەتوایەکی نوێی سەبارەت بە وەرگرتنی موچە لە نوسینگەکانی حەواڵە بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ ئەوەی مامەڵەکە نەکەوێتە چوارچێوەی "ڕیبا"وە، دەبێت فەرمانبەران پابەندی سێ مەرجی سەرەکی بن.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دروست وایە موچەخۆران لە ڕێگەی ئامێرەکانی (ATM)ـەوە مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام لەکاتی پێویستدا دەتوانن پەنا ببەنە بەر نوسینگەکانی گۆڕینەوەی دراو، بەمەرجی ئەوەی فەرمانبەر دڵنیابێت کە پارەکە چووەتە سەر هەژمارە بانکییەکەی، چونکە ئەگەر پارە لە هەژمارەکەدا نەبێت و لە نوسینگەکەی وەربگرێت، بە "قەرز و ڕیبا" هەژمار دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆسەی وەرگرتنی پارەکە دەبێت "دەستبەدەست" بێت، واتە لە هەمان ئەو کاتەی پارەکە لە هەژماری فەرمانبەر دەردەچێت، نوسینگەکە بڕە پارەکەی ڕادەست بکات.

 لیژنەکە ئامۆژگاری فەرمانبەران دەکات کە کرێی ماندووبوونی نووسینگەکە (عمولە)، بە جیا و لە دەرەوەی بڕی موچەکە بدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.