ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوەن کۆریای باکوور بڕگەیەکی لە دەستوورەکەیدا لابردووە کە تێیدا هاتووە وڵاتەکەمان هەوڵدەدات بۆ یەکخستنی نیشتمانی دایک.
ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، لە کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کۆریا، کیم جۆنگ ئون، ڕایگەیاند، هەموو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سیئۆل ڕادەگرین.
ئاماژەبەوەشکراوە، کیم جۆنگ ئون وڵاتى کۆریایی باشورى وەک دوژمن وەسفکردووە.