ڕاستەوخۆ

تونجەر باکرهان: پڕۆسەی ئاشتی تەنها بۆ کورد نییە و تورکیا زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلاری بۆ شەڕ تەرخانکردووە

reset font size increase font size

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی تەنها بۆ گەلی کورد نییە، بەڵکو بۆ سەرجەم 86 ملیۆن هاووڵاتیی تورکیاوەیە، و جەختیشی کردەوە کە ئەزموونیان لە پڕۆسەکانی ئاشتیی ڕابردوودا وەرگرتووە.

لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "هاڵک تیڤی"، باکرهان ئاماژەی بەوە دا کە پێویست بوو لە ڕابردوودا گەل ڕاستەوخۆ بەشداریی پڕۆسەکانی ئاشتی بووایە، و باسی لەوەش کرد کە بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، تورکیا لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلاری بۆ شەڕ تەرخانکردووە، کە ئەمەش بە واتای لاوازبوونی ئابووری و کەرتی خزمەتگوزاریی وڵاتەکە دێت.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕەتی کردەوە لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بازرگانی بە هەڵبژاردنەکانەوە کرابێت، و باسی لەوە کرد کە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا زۆرترین ئۆپەراسیۆن دژی حزبەکەیان ئەنجامدراوە. هەروەها هۆشداریی دا لەوەی کە بەهۆی یەکنەگرتنی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە، دەسەڵات پەرە بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەدات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.