ڕاستەوخۆ

تولای هاتیمئۆغلاری: داوا دەکەین دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەین و نازانین ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی چاوەڕێی چی دەکات

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داوایان کردووە دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجام بدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە و جەختیشی کردەوە کە ئەوان سوورن لەسەر سازدانی ئەو دیدارە.

تولای هاتیمئۆغلاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، لە وتارێکدا لە کۆنگرەی لقی حزبەکەی لە شاری ئیدری باکووری کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە هەمووان چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییی تورکیان و گوتی: "ئێمە نازانین ئەنجومەنەکە بۆ دەرکردنی بڕیارەکەی چاوەڕێی چی دەکات".

هاتیمئۆغلاری ئەوەشی خستەڕوو کە گەل پرسیار دەکات بۆچی پێشکەوتنی پێویست لە پڕۆسەی ئاشتیدا بەدیار ناکەوێت، و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوە هەمان پرسیاری حزبەکەیەتی. ناوبراو داوای کرد ئەو کۆمسیۆنانەی لەسەر بنەمای یاسای چوارچێوە دامەزراون، بە شێوەیەکی چالاکانە دەست بە کارەکانیان بکەن.

لە کۆتایی قسەکانیدا، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕەخنەی لە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR) گرت و جەختی کردەوە کە دەبێت دەستبەجێ سەرجەم هاوڕێ دەستبەسەرکراوەکانیان ئازاد بکرین و ئەو کەسانەش کە ناچار کراون وڵات بەجێبهێڵن، بگەڕێنەوە وڵات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.