ڕاستەوخۆ

ئیسماعیل بەقائی باسی پرسی ئەتۆمی و پاککردنەوەی گەرووی هورمز لەگەڵ ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ پێشنیازێکی بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم یان پاککردنەوەی گەرووی هورمز پێشکەشی ئەمریکا نەکردووە و جەخت لە سەر پاراستنی هێڵە سوورەکانی تاران دەکاتەوە.

reset font size increase font size

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا ڕەتیکردەوە ئێران باسی پرسی ئەتۆمیی لەگەڵ ئەمریکا کردبێت و ڕایگەیاند، لە پێشنیازە 14 خاڵییەکەیاندا بە هیچ جۆرێک ئێران باسی ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ماوەی 15 ساڵ نەکردوە و ئەو دەنگۆیانەشی باس لە شتی وا دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە، چونکە ئەو پرسانە پەیوەندیی بە دانوستانەکانی پێشتری نێوان تاران و واشنتنەوە هەیە نەک کاتی جەنگ.

گوتیشی، "پێشنیازی ئێران بۆ ئێستا تەنها ڕاگرتنی جەنگە لە تەواوی بەرەکانی جەنگ بە لوبنانیشەوە، لەم دۆخەدا ئێمە دانوستانی ئەتۆمیمان نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران بە هیچ جۆرێک پابەندنەبووە و نییە بە پاککردنەوەی گەروی هورمز لە مین و ڕێگەدانیش بە ئەمریکا بۆ پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکە لە مین، خەیاڵی ئەوانەیە کە باسی دەکەن".

لە کۆتایی قسەکانیدا بەقائی ڕایگەیاند، واشنتن لە ڕێگەی پاکستانەوە وەڵامی پێشنیازەکەی تارانی داوەتەوە و دوای پێداچووەنەوەی ئێران بە وەڵامەکەی ئەمریکا، بۆچوونەکانیان دەخرێنەڕوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای پێشنیازێکی نۆ خاڵی لەلایەن ئەمریکاوە، ئێران دوێنێ بە پێشنیازێکی 14 خاڵی وەڵامی خۆی گەیاندە پاکستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.