ڕاستەوخۆ

هێرشکرایە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک گەرووی هورمز

ناوەندی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک گەرووی هورمز لەلایەن چەند بەلەمێکی بچووکەوە هێرشی کراوەتە سەر.

reset font size increase font size

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی چاودێریی بەریتانیا، کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک بەندەری سیریک لە ئێران، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز، ڕووبەڕووی هێرشی چەند بەلەمێکی بچووک بووەتەوە.

ئەمە لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێرانەوە بە لانیکەمەوە 24ـەمین هێرشە لە ناوچەکە و دەوروبەری گەرووی هورمز ئەنجام بدرێت.

ناوەندەکە جەختی لەوە کردەوە، سەرجەم تیمی ناو کەشتییەکە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانییان بەرنەکەوتووە.

بەرپرسانی ئێران پێشتر ڕایانگەیاندبوو، کۆنترۆڵی گەرووەکەیان لە دەستە و تەنها ئەو کەشتییانەی کە سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل نین دەتوانن بە پێدانی باج لەو گەرووە تێپەڕ ببن. 

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ، کە یەکەمین هێرشی لەو شێوەیەیە لە دوای 22ـی نیسانەوە لەو ناوچەیەدا تۆمار کرابێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.