ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی، بڵاویکردووەتەوە، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە، داوایكردووه، ئیمارات قەرەبووی هەموو ئەو زیانە مادی و مەعنەوییانە بکاتەوە، کە له خاكه‌كه‌یه‌وه كراونه‌ته سه‌ر ئێران.
باڵیۆزه‌كه‌ی ئێران گوتوشیه‌تی، بڕیاری ئیمارات بۆ ڕێگەدان بە بەکارهێنانی خاکەکەی لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کارێکی دوور لە یاسا نێودەوڵەتییەكانه و ئەو وڵاتە بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆیە.
پێشتریش عه‌لی لاریجانی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، پێش كوژرانی ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه كرد و باسی له‌وه كرد، بێجگه له چه‌ند حاڵه‌تیكی ده‌گمه‌ن، هیچ وڵاتێکی ئیسلامی لەم شەڕەدا لەپاڵ ئێران نەوەستاوە.