ڕاستەوخۆ

وەزیری ناوخۆی پاکستان :گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە

reset font size increase font size

وەزیری ناوخۆی پاکستان ڕایگەیاند، گفتگۆکان لەگەڵ سەرکردایەتی ئێران پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و هاوکات گەشبینی خۆیشی بۆ گەڕانەوەی تاران و واشنتۆن بۆ سەر مێزی دانوستان دەربری.

موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان بە میدیاکانی راگەیاند، ناوەرۆکی گفتگۆکانیان لەگەڵ ئێران تایبەت بووە بە دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی ئاشتیانە بۆ کردنەوەی دەرگای ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان لە ناوچەکە.

هاوکات، سوپای پاکستان لە راگەیەندراوێکدا سەردانە یەک رۆژەکەی ‌عاسم مونیر فەرماندە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بۆ تارانی بە بەرهەمدار وەسف کرد و دەڵێت، جەختیان لە
دۆزینەوەی رێگای کۆتاییهێنان بە گرژییەکان کردووەتەوە.

سەردانی وەزیری ناوخۆ و سەرۆک ئەرکانی سوپای پاکستان لە درێژەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتە دێت بۆ نێوندگیری و کەمکردنەوەی ئاستی ململانێکان و رازیکردنی تاران و واشنتۆن بۆ گەرانەوە بۆ مێزی دیپلۆماسی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.