ڕاستەوخۆ

ئومێد خۆشناو: ژمارەی دانیشتووانی هەولێر دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

reset font size increase font size

ڕۆژی چوارشەممە، 27ـی ئایاری 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر لەم کاتەدا دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش بەبێ هەژمارکردنی ئاوارە و پەنابەران.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، زیاتر لە 350 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە چوارچێوەی سنووری ئیداریی پارێزگاکەدا نیشتەجێن و دەژین.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ئومێد خۆشناو جەختی لە بەردەوامیی چاودێریی حکوومەت بۆ چین و توێژە پێویستەکان کردەوە، بەتایبەت بەساڵاچووان و منداڵانی بێسەرپەرشت و ڕایگەیاند، لە خانەکانی چاودێریی بەساڵاچووان و منداڵان لە هەولێر، لە نێوان 250 بۆ 300 کەس دەژین و خزمەتگوزاری و چاودێریی بەردەوامیان پێشکێش دەکرێت.

هاوكات ستایشی ئاستی زانستی و خوێندنی ئەو منداڵانەی کرد، لە خانەکانی چاودێریدان و ئاشکرای کرد، ئەو خوێندنگانەی ئەو خوێندکارانە تێیدا دەخوێنن، ساڵانە ڕێژەی دەرچوونیان دەگاتە 100% و نمرەی زۆر بەرز و نایاب لە قۆناغە جیاجیاکانی خوێندندا تۆمار دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان