ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ڤاتیکان؛ لەگەڵ پاپا و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دەوڵەتی ڤاتیکان و بڕیارە لەگەڵ پاپا لیۆی 14 و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

کەمێک پێش ئێستا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە کات و ئامانجی سەردانەکە ڕایگەیاند, مەبەستی سەرەکیی گەشتەکە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانە و گوتی: "سبەی دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە ڤاتیکان دەبێت و لەگەڵ پاپا لیۆی 14 کۆدەبێتەوە، هەروەها دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیتاڵیاش دەبێت".

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکاندا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان تاوتوێ دەکرێن، هاوکات باس لە چەندین پرسی جێی بایەخیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەکرێت.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.