ڕاستەوخۆ

هاتوچۆی هەولێر: بەیانی شەقامەکانی ناو سەنتەری شار و دەوروبەری قەڵا دادەخرێن

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی ئاڕاستەی شۆفێران و هاوڵاتییان کردوو ڕایگەیاند، بەیانی ڕۆژی سێشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، تەواوی شەقامەکانی بەرەو ناو سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری قەڵا دادەخرێن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، پرۆسەی داخستنی شەقامەکان لە سەعات 8:00ی بەیانییەوە دەستپێدەکات. لەو ناوچەیەی ئاماژەی پێکراوە، هاتوچۆ تەنها بۆ پیادە دەبێت و ئۆتۆمبێل ڕێگەی پێنادرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێکارەکان تا کۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمەکانی یادکردنەوەکە و چۆڵبوونی شەقامەکان بەردەوام دەبن، دواتر شەقامەکان بەڕووی شۆفێراندا دەکرێنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.