ڕاستەوخۆ

عەلی زەیدی سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد

reset font size increase font size

لە بەغدادی پایتەخت لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا نەخشەڕێگایەک بۆ کارەکانی داهاتووی حکومەت دیاریكرا.

لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پاکێجێک لە ڕێنمایی و گۆڕانکاریی بەپەلەی ئاڕاستەی وەزیرەکان کرد و به‌ گوێرەی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بڕیاری گرنگ لەبارەی دۆخی کارگێڕی و ئابووری وڵات دراوە.

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق عەلی زەیدی رایگه‌یاند، گوێ لە سەرنج و پێشنیاری وەزیرەکان گیراوە سەبارەت بە دۆخی ئێستای وەزارەتەکان و داوای لێکردوون کێشەکان دەستنیشان بکەن و گوتی: "پێویستە سەرجەم وەزیرەکان لە ماوەی 1 هەفتەدا ئەستۆپاکی و سەروەت و سامانی خۆیان ئاشکرا بکەن".

عەلی زەیدی راشیگه‌یاند: "لە ئێستادا ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەکی وەزیفی لە پێکهاتەی وەزارەتەکاندا قەدەغەیە و وەزارەتەکان 30 ڕۆژیان لەبەردەمدایە بۆ پێشکەشکردنی پلان و کارە لە پیشینەکانیان".

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، دەبێت کار لەسەر گێڕانەوەی پارە دزراوەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات بکرێت و گوتیشی: "لێكۆڵینه‌وه‌ لە دۆسیەکانی گەندەڵی دەکەین و پێویستە دامەزراوە فەرمییەکان لە ململانێی حزبی و سیاسی بەدوور بگیرێن".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.