دەزگای هەواڵگری عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانیان لەناوچەی مەنسوڕی بەغدا بەهۆیەوە ئەفسەرێک کوژرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوی دەزگای هەواڵگری عێراق، کاتژمێر10 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نزیک شوێنی دەزگای هەواڵگری بەغدا کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا ئەفسەرێک کوژرا .
لە راگەیەنراوەکەشدا هاتووە، ئەم هێرشە بۆ رێگرتن بووە لەئەنجامدانی ئەرکە پیشەییەکان، بەڵام هەوڵێکی بێئومێدانە بوو.
گوتیشیان: بەردەوام دەبن لە راوەدوونانی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تاوەکو دەستگیردەکرێن ورادەستی دادگا دەکرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشنیوەڕۆى لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر بارەگاى هەواڵگرى عێراق.